ئامانجە پەروەردەییەکانی پڕۆگرام (PEOs)
ئامانجە پەروەردەیییەکانی پرۆگرامی (PEOs)
ئامانجە پەروەردەیییەکانی پرۆگرامی خوێندن وەسفی ئەوە دەکەن کە دەرچووانمان دوای ئەم پرۆگرامە دوو تا چوار ساڵ دوای دەرچوونیان، و دوای ئەوەی ئەزموونی کاریان کۆکردەوە پشاندەدات. ئەم ئامانجانە لە ساڵی ٢٠٢٦دا هاوشانی پێداچوونەوەی پڕۆگرامی خوێندن دەستکاری کراوون بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی مەودای کاری تەکنیککار، چاوەڕوانییەکانی کوالیتی و سەلامەتیی بایۆلۆجی لە تاقیکگەکانی ناوچەکە، و ئەو بارگرانییەی نەخۆشییەکان کە دەرچووان لە واقیعدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە،بن.
| ئامانجە پەروەردەییەکان | كۆد |
| بە توانایی و سەربەخۆییەوە وەک تەکنیککاری تاقیگەی پزیشکی لەسەرجەم بەشە شیکارییە باوەکاندا ڕاهێنان بکەن — کە بریتین لە بەشەکانی خوێنناسی، کیمیای کلینیکی، مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی و باکتریۆلۆجی ، کەڕووناسی و ڤایرۆسناسی، بەرگریزانی و سیرۆلۆجی، پاراسایتۆلۆجی، هێستۆتەکنۆلۆجی و دەستنیشانکردنی گەردیلەیی — لە تاقیگە شیکارییە گشتی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. | PEO1 |
| بەبەردەوامی لەپێناو بەدەستهێنانی پێوەرە دانپێدانراوەکانی کوالیتی و سەلامەتیی بیۆلۆجیدا کاربکەن، بەشداربن لە کۆنترۆڵی کوالیتی، بەڵگەدارکردن (دۆکیۆمێنتاری)، هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان و ئامادەیی بۆ بەدەستهێنانی باوەڕپێکراوی (ئەکرێدیتەیشن) لەو تاقیگەیانەی کاریان تێدا دەکەن. | PEO2 |
| بە شێوەیەکی کاریگەر لەناو تیمی چاودێریی تەندروستیدا کاربکەن، ئەنجامی تاقیکگەکان، سنووردارێتییەکانیان و بەپەلەکان بە دروستی بگەیەننە هاوبەشە کلینیکییەکانیان، و لە بەشی وەرگرتنی نموونەدا پەیوەندیی گونجاو و سەلامەت لەگەڵ نەخۆشەکاندا دروستبکەن. | PEO3 |
| بەرپرسیارێتیی پیشەیی و ئەخلاقی نیشان بدەن، لەوانەش پاراستنی نهێنیی نەخۆش، ڕاپۆرتدانی دەستپاکانە، ڕێزگرتن لە پێداویستییە ئەخلاقییەکانی شیکاریە بۆماوەییەکان و نەخۆشییە گوازراوەکان، و تێگەیشتنی ڕوون بۆ سنووری مەودای کارەکانیان. | PEO4 |
| بەبەردەوامی گەشە بە توانای پیشەییی خۆیان بدەن - خۆگونجاندنیان لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکان، و ئامێر و تەکنەلۆجیا نوێیەکان بەکاربهێنن بەپێی ئەوەی تاقیگەکانی ناوچەکە بەردەستی دەکەن، و لەو شوێنانەی هەڵیدەبژێرن، بەرەو خوێندنی باڵاتر، ڕۆڵی پسپۆڕانە، بەرپرسیارێتیی سەرپەرشتیکردن، یان دامەزراندن و بەڕێوەبردنی تاقیگەیەکی مۆڵەتپێدراو هەنگاو بنێن. | PEO5 |
| وەک کادرێکی شیکاری تاقیگەیی شارەزا وەڵامدانەوەیان هەبێت بۆ بارودۆخە لەپێشینەکانی بارگرانیی نەخۆشییە هەرێمییەکان، لەوانەش نەخۆشیی شۆکە (سیل)، گرانەتا، ثالاسیمیا و پشکنینی داواکراوی پێش هاوسەرگیری، هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر، و ئەو نەخۆشییە کەروویی و پاراسایتییانەی لە عێراقدا بڵاون. | PEO6 |
