دەرئەنجامەکانی فێربوونی پڕۆگرامەکەمان (PLOs)
دەرئەنجامەکانی فێربوونی پڕۆگرامەکەمان (PLOs)
دەرئەنجامەکانی فێربوونی پرۆگرامەکەمان وەسفی ئەوە دەکەن کە دەرچوویەک لەو ڕۆژەی خوێندن تەواو دەکات دەتوانێت چی بکات. ئەم دەستکەوتانە لە ساڵی ٢٠٢٦دا دووبارە نووسرانەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پڕۆگرامی خوێندنی دەستکاریکراودا بگونجێن و توانست (شیاوی) لە ئاستی دبلۆمی تەکنیکیی دوو ساڵەدا دەرببڕن. ئەم دەستکەوتانە هاوتەریب کراون لەگەڵ بوارەکانی توانسی ئاستی سەرەتایی کە لە سەرانسەری جیهاندا بۆ تەکنیککارانی تاقیکگەی پزیشکی دانپێدانراون — قۆناغەکانی پێش شیکاری، شیکاری، و دوای شیکاری لە تەواوی پرۆسەی پشکنیندا، بەڕێوەبردنی کوالێتی، سەلامەتیی تەندروستی، پەیوەندیکردن، و ڕەفتاری پیشەیی — هەروەها لەگەڵ پێداویستییەکانی ISO 15189 بۆ شیاویی کارمەندان لە تاقیگە پزیشکییەکاندا.
| دەرئەنجامەکانی فێربوون | کۆد |
| ئەنجامدانی ڕێکارە شیکارییە باوەکانی تاقیگەیەکی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان لەسەرجەم بەشەکانی خوێنناسی، کیمیای کلینیکی، مایکرۆبایۆلۆجی و بەکتریۆلۆجی، کەڕوناسی و ڤایرۆسناسی، بەرگریزانی و سیرۆلۆجی، پاراسایتۆلۆجی، هێستۆتەکنۆلۆجی و دەستنیشانکردنی گەردیلەیی، بەبەکارهێنانی ئامێر و ڕیئەیجەنتەکانی (ماددە کیمیاییەکان) تاقیگەیەکی ستاندارد لە ناوچەکەدا. | PLO1 |
| بەڕێوەبردنی دروستی قۆناغی پێش-شیکاری: دەستنیشانکردنی نەخۆش، کۆکردنەوە یان وەرگرتنی نموونە، جێبەجێکردنی پێوەرەکانی وەرگرتن و ڕەتکردنەوە، و گواستنەوە، هەڵگرتن و بەڵگەدارکردنی نموونەکان بە شێوازێک کە دروستیی شیکارییان پارێزراو بێت. | PLO2 |
| جێبەجێکردنی کۆنترۆڵی کوالیتی و دڵنیایی کوالیتی بۆ پشکنین و بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا پشکنینەکە دروستە یان نا، و دیاریکردنی ئەوەی ئایا ئەنجامێکە دەکرێت دەربچێت، یان دووبارە بکرێتەوە. | PLO3 |
| ڕاڤەکردنی ئەنجامەکانی تاقیکگە لە بەرامبەر مەودای ستاندارد، و ناسینەوەی ئەو ئەنجامانەی کە پێویستیان بە دووبارەکردنەوەی پشکنین، پشکنینی پشتڕاستکەرەوە، ئاگادارکردنەوەی بەپەلە، یان گەیاندن بە پزیشکی کلینیکی هەیە. | PLO4 |
| کارپێکردن، کاڵیبرەیشن و ڕاگرتنی ئامێرە ستانداردەکانی تاقیگەی پزیشکیی ناخۆشیەکان، و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی هۆکارە باوەکانی لەکارکەوتنی ئامێرەکان. | PLO5 |
| جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتیی تەندروستی، ئاسایشی بیۆلۆجی و بەڕێوەبردنی پاشماوە-تەندروستیەکان، لەوانەش دیاریکردنی ئاستی سەلامەتیی، هەڵسەنگاندن و بەڵگەدارکراودنی مەترسییەکان، مامەڵەی ڕاست لەگەڵ زیندەوەرە سەرەتاییە مەترسیدارەکان، و وەڵامدانەوەی ڕاست بۆ ڕووداو و بەرکەوتنەکانی تاقیگە. | PLO6 |
| گەیاندنی دروستی زانیارییەکانی تاقیگە — ئامادەکردنی ڕاپۆرت و تۆماری نووسراوی ڕوون، و گەیاندنی دەستبەجێی دۆزراوەکان، سنووردارییەکان و بەپەلەکان بە هاوبەشە کلینیکییەکان و بە شێوازێکی گونجاو بە نەخۆشەکان. | PLO7 |
| ڕاهێنانی ئەخلاقی و پیشەیی: پاراستنی نهێنی، ڕێزگرتن لە کەرامەتی نەخۆش، و ڕاپۆرتدانی دەستپاکانە، و ڕەچاوکردنی پێداویستییە ئەخلاقییەکانی لەسەر پشکنینە بۆماوەییەکان و نەخۆشییە گوازراوەکان، و کارکردن لەناو مەودای دیاریکراوی ڕۆڵی تەکنیککاردا. | PLO8 |
| ناسینەوەی ئەو تەکنەلۆجیا پێشکەوتووانەی دەستنیشانکردنی نەخۆشی کە لە دەرەوەی مەودای دبلۆمەکاندان — وەک زنجیرەی نەوەی داهاتوو (NGS)، Real-time PCR، فڵۆو سایتۆمیتری، FISH، ئیمۆنۆهستۆکێمیستری و پلاتفۆرمە ئۆتۆماتیکییەکان — بەها و بەشداریی هەر یەکێکیان وەسف بکات، و بە شێوەیەکی گونجاو نموونەکان ئاڕاستە یان ڕەوانە بكات. | PLO9 |
