YEAR 1- SEMESTER 1

CODECOURSE TITLETH.PR.ECTSPREREQUISTECATEGORY
ML110General Chemistry227__Department
ML115Laboratory Instrument & Techniques227__Department
ML112Laboratory Management & Safety206__Department
ML116Computer Application035__Institute
ML114Academic Debates205__Institute

Semester total:8hr7hr30

YEAR 1- SEMESTER 2

CODECOURSE TITLETH.PR.ECTSPREREQUISITECATEGORY
ML120Medical Physiology227__Deparment
ML121Biochemistry227__Department
ML125Medical Microbiology226__Department
ML123Kurdology205__Institute
ML124Medical Terminology205__Insttute

Semester Totals10hr6hr30

YEAR 2- SEMESTER 3 

CODECOURSE TITLETH.PR.ECTSPREREQUISITECATEGORY
ML230Hematology226__Department
ML232Clinical Chemistry226BiochemistryDepartment
ML233Clinical Immunology & Serology227__Department
ML234Medical Mycology & Virology226__Department
ML235Career Development & Entrepreneurship205__Institute

Semester Totals10hr8hr30

YEAR 2- SEMESTER 4

CODECOURSE TITLETH.PR.ECTSPREREQUISITECATEGORY
ML240Medical Prasitology226__Department
ML241Histotechnology226__Department
ML242Molecular Diagnostics & Cytogenetics226__Department
ML247Medical Bacteriology226MivrobiologyDepartment
ML246AI for Medical Laboratory Science226__Department
ML245Internship/Summer Training030__Degree

Semester Totals 10hr13hr30


لەم بەشە وەک هەموو بەشەکانی دیکە لە پەیمانگە سیستمی خوێندنی یەکەی کردیت ECTS بەکاردەهێنرێت، کە هەریەکەیەکی ECTS بەرامبەرە بە ٢٧ کاتژمێر لە سەر بنەمای ئەرکی خوێندنی فێرخواز، کە پێکهاتووە لە بەژداریکردنی لە کاتی دیاریکراو بە ( وانەی تیۆری، وانە کرداییەکانی ناو تاقیگە، گەڵسەنگاندنەکان) و خوێندنی سەربەخۆی فێرخواز.  کۆی گشتیی پرۆگرامی خوێندن ١٢٠ یەکەی ECTS ( کردیتە)، کە بەسەر چوار سێمستەردا دابەشبووە و بۆ هر سێمستەرێک ٣٠ یەکەی ECTS تەرخانکراوە، ئەمەش هاوتا بە کۆی گشتیی ئەرکی خوێندنی فێرخواز کە نزیکەی ٣,٠٠٠ تا ٣,٦٠٠ کاتژمێرە لە ماوەی دوو ساڵەکەدا. یەکەکانی خوێندن تەنها لەسەر کاتژمێرەکانی وانەوتنەوە ناوەستن. مۆدیولێکی پسپۆڕیی ٦ یەکەی ECTS بەشێوازی یەک دانیشتنی تیۆری و یەک دانیشتنی کرداریی جیاواز لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەی پانزدە هەفتەی وانەوتنەوە پێشکەش دەکرێت، وە هاوسەنگیی ماوەی ئەرکەکە لەڕێگەی ئامادەکاری، ڕاپۆرتی تاقیکگە، خوێندنەوەی ڕێنماییکراو و هەڵسەنگاندنەوە پڕدەکرێتەوە.

کورتەی کۆرسەکانی بەشەکەمان
وانەکان لە بەشەکەماندا دابەش کراون بەسەر وانە گستییەکانی پەیمانگە بۆ پەرەپێدانی توانا، وانەکانی پەیمانگە لە ئاستی بڕوانامە یان پرۆگرامی بەش، و وانە سەرەکییەکانی تاقیگەی شیکردنەوەی نەخۆشیەکان. وانەکان  ڕەنگدانەوەی ئەو مۆدیۆلانەن کە لە پێداچوونەوەی پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی ۲۰۲٦دا پەسەند کراون.
١.١ وانەکانی پەیمانگە — گشتی
بەکارهێنانەکانی کۆمپیوتەر    · ۵ ECTS · سیمیستەری ۱
ئەم وانەیە بنەماکانی بەشەکان (Hardware) و بەرنەمەکانی کۆمپیوتەر بەخوێندکاران دەناسێنێت،  تاوەکو ئەو شارەزاییە سەرەتاییانەی کۆمپیوتەریان دەستبکەوێت کە لە ژینگەکانی ئۆفیسی ئەکادیمی و تاقیگەییی پزیشکیدا پێویستە. خوێندکاران بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر سیستەمەکانی کارپێکردن، بەڕێوەبردنی فایلەکان، گەڕان و تەکنیکی گەڕانی کاریگەر، دیزاینکردن و پێشکەشکردنی (Presentation)، ئامادەکردنی دەق (Word Processing)، و کارکردن لەسەر خشتەی داتا (Spreadsheet). فێربوونی سیستمی ئەلیکترۆنیی پەیمانگە و بەکارهێنانی ئیمەیڵی فەرمیی پەیمانگە، و داتا خشتەیییەکان لە خشتەی داتادا بەکارهێنانی هاوکێشە، فەرمان، و هێڵکارییەکان پرۆسەس و شیتەڵ بکەن. بەشی خشتەی داتا (Spreadsheet) پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە کارەکانی دواتری تاقیگەوە هەیە، کە تێیدا داتاکانی کۆنترۆڵی جۆری، پەڕەکانی کار، و تۆماری ئەنجامەکان بە شێوەیەکی ڕۆژانە بەم شێوازە بەڕێوەدەبرێن.

دیبەیتی ئەکادیمی · ۵ ECTS · سیمیستەری ۱
ئەم  وانەیە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران لە بیرکردنەوەی ئەکادیمی، پەیوەندیکردن، گفتوگۆکردن و مشتومڕ داڕێژراوە. بابەتەکانی ئەم وانەیە خوێندکاران ڕادەهێنن بۆ ئەوەی ڕەخنەییانە بیربکەنەوە، ڕوانگەیەک پێکبهێنن و بەرگری لێبکەن، کێشەکان دەستنیشان بکەن و چارەسەری بەکار پێشنیاز بکەن، و بە ڕێزەوە لەگەڵ ڕوانگەکانی تر جگە لە ڕوانگەی خۆیان مامەڵە بکەن.
خوێندکاران فێردەبن سەرچاوەی جیاوازاکان بۆ پەیوەندیی ئەکادیمی بەکاربهێنن، دەقە زانستییەکان بە شێوەیەکی لۆجیکی و ڕەخنەییانە بپشکنن و شیکردنەوەیی بۆ بکەن، و بابەتەکان پێشکەشی ئامادەبووان بکەن. هەروەها ئەم بابەتە نووسینی ڕاپۆرت، داڕشتنەوەی دەق (Paraphrasing)، پێشکەشکردنی سیمینار، گفتوگۆی فەرمی، نووسینی زانیاریی کەسیی (CV) پیشەیی، و ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنی کار لەخۆدەگرێت. ئەم توانایانە دەبنە بنما بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت و پەیوەندییە پیشەیییە دەستەجەمعییەکان کە لە تەکنیکارێکی تاقیگە چاوەڕوان دەکرێت.

کوردۆلۆجی · ۵ ECTS · سیمیستەری ۲
ئەم وانەیە لە مێژووی کورد دەکۆڵێتەوە، لەوانەش ئەو گێڕانەوانەی کە لەلایەن گەڕیدە و مێژوونووسانی ڕۆژئاواوە جێهێڵدراون، ڕۆڵی ئەو گێڕانەوە دەرەکییە، گرنگیی جیۆپۆلیتیکی و نێودەوڵەتیی گەلی کورد، و مێژووی دێرینی ناوچەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ماددەکان.
لەگەڵ ناوەڕۆکە مێژووییەکەیدا، بابەتەکانی ئەم وانەیە جەخت لەسەر بەکارهێنانی ئەلفوبێی لاتینی لە نووسینی کوردیدا دەکاتەوە؛ خوێندکاران لە سەرەتاوە پێیان دەناسێنرێت و هاندەدرێن کە بە بەردەوامی بەکاریبهێنن. هەڵسەنگاندن لەسەر بنەمای پێشکەشکردن، پۆستەر، گفتوگۆی کۆمەڵ، و چالاکیی ناو پۆل لەسەر بابەتەکانی وانەکە ئامادە دەکرێت.

۱.۲ وانەکانی پەیمانگە — ئاستی بڕوانامە و بەرنامە
زاراوە پزیشکییەکان  · ۵ ECTS · سیمیستەری ۲
ئەم وانە خوێندکاران ئامادە دەکات بۆ شیکردنەوەی ئەو زاراوە پزیشکییانەی کە لە فۆڕمی داواکاری، تێبینییە کلینیکییەکان، و ڕاپۆرتەکانی تاقیگەدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە. دروستکردنی زاراوە پزیشکییەکان لە ڕەگ، پێشگر، و پاشگرەکان فێردەکات، و ناسینەوەی زاراوە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو بە سیستەمەکانی جەستە، پێکهاتەکان، بارودۆخەکان، و ئاڕاستە ئەناتۆمییەکانەوە.
گەیاندنی وانەکە پشتی بە بەشداریی چالاکانەی ناو پۆل بەستووە: تێبینی تۆمارکردن، دووبارەکردنەوەی زارەکی و نووسراو، کاری کۆمەڵ، فێربوونی بەستراوە بە وێنە، و بەکارهێنانی فەرهەنگە پزیشکییەکان، دەقەکان، و ماڵپەڕە سەرچاوەیییەکان. لە کۆتایی بابەتەکانی خوێندنەکەدا خوێندکاران دەتوانن زاراوەیەکی نەناسراو هەڵوەشێننەوە بۆ پێکهاتەکانی و ماناکەی هەڵبهێنجێنن، و داواکاری یان ڕاپۆرتێکی پزیشکی بێ تەمومژ بخوێننەوە. بۆ تەکنیکارێکی تاقیگە، ئەمە پێشمەرجێکی ڕاستەوخۆیە بۆ مامەڵەی دروست لەگەڵ نموونەکان و بەڕاپۆرتکردنی دروست.

گەشەپێدانی پیشەیی و ڕابەرایەتی کار (Entrepreneurship) · ۵ ECTS · سیمیستەری ۳
وانەکانی گەشەپێدانی پیشەیی و ڕابەرایەتی کار دیزاین کراوە بۆ پڕکردنەوەی کەلێن لە نێوان فێربوونی ئەکادیمی و بازاڕی کاری نوێدا. نیوەی یەکەمی کۆرسەکە جەخت لەسەر  توانای دامەزراندن دەکاتەوە. خوێندکاران بەشداری لە خۆهەڵسەنگاندن، پلاندانانی پیشەیی، و تۆڕبەندیی پیشەییدا دەکەن، لە هەمان کاتدا دەستبەسەر توانستە پراکتییەکان لە شوێنی کاردا دەگرن وەک نووسینی سیڤی و نامەی داواکاری (Cover Letter)، پەیوەندیکردنی کاریگەر، چاوپێکەوتنی ڕەفتاری، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی، و سەرکردایەتیی بەکۆمەڵ. ئەمە زامنی ئەوە دەکات کە دەرچووان بە باشی ئامادەکراون بۆ ڕێکردن لە ژینگەی پیشەیی بە متمانە و کاریگەرییەوە.
نیوەی دووەمی کۆرسەکە عەقڵییەتی ڕابەرایەتیی کار دەچێنێت، و توانابەخشین بە خوێندکاران بۆ دەستنیشانکردنی دەرفەتەکانی بازاڕ، داهێنان، و دروستکردنی بەها. لە ڕێگەی ڕێبازێکی ۱۰۰٪ پراکتیکی و ئەزموونییەوە، خوێندکاران ئامرازەکانی وەک بیرکردنەوەی دیزاین (Design Thinking) و هێڵکاریی مۆدێلی کار (Business Model Canvas - BMC) بەکاردەهێنن بۆ پەرەپێدان، تاقیکردنەوە، و پێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێی تایبەت بە خۆیان (Startup). 

ژیریی دەستکرد بۆ زانستی تاقیگەی پزیشکی · ٦ ECTS · سیمیستەری ٤
ئەم وانەیە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و ڕێگە دراوەکان بە داتا پێشکەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی دەکات. چەمکە بنەڕەتییەکانی ژیریی دەستکرد لە چوارچێوەی تەندروستیدا، و جۆریی داتاکانی تاقیگە، لەوانەش شیکاری وێنەی ئۆتۆماتیکی لە هیماتۆلۆجی، میکڕۆبایۆلۆجی و نەخۆشیزانی شانەییدا، پشتیوانی بڕیاردان، و بەڕێوەبردنی ڕێڕەوی کار و سنووردارییەکان، شێوازەکانی شکستهێنان و ڕەچاوکردنە ئەخلاقییەکانی بەستراوە بەم سیستەمانەوە دەگرێتەوە.
بابەتەکان لە ئاستی بەکارهێنەرێکی بەئاگادایەوە ئامادەکراوە نەک گەشەپێدەرێک. خوێندکاران فێردەبن کە ئەم ئامرازانە چی دەکەن، چییان پێویستە لە داتاکانی تاقیگە بەرهەمی بێنێت، لە کوێدا شکستهێن دەبن، و بەرپرسیارێتی تەکنیکار چی دەمێنێتەوە کاتێک سیستەمێک ئەنجامێک بەرهەمدێنێت.

۱.۳ وانە سەرەکییەکان — سیمیستەری ۱
کیمیایی گشتی · ۷ ECTS ·
ئەم وانەیە وەک بناغەیەکە بۆ کیمیای ژیانی (Biochemistry)، کیمیای کلینیکی، و هەموو کارە چەندایەتییەکانی تاقیگەی لەسەر بەندە. بەشی تیۆری لە پۆلێنکردنی مادە، پێوانەکردن و ژمارە دیارەکانەوە بەرەو پێش دەچێت لە ڕێگەی پێکهاتەی ئەتۆم و خولییبوون، بەستەرە کیمیاییەکان، زاراوە و نووسینی هاوکێشە، پەرچکردن و ستۆیکۆمیتری، گیراوەکان و خەستی، ترشەکان و تفتەکان و pH، کیمیای ئۆکسان و داڕزاندن (Redox)، گەرمی کیمیا، کیمیاجووڵە و هاوسەنگی، تاوەکو پێشەکییەک بۆ کیمیای ئەندامی.
دوو هەفتەی کۆتایی بەشی تیۆری وەک پردێکی بەستەرەوە داڕێژراون بۆ کلاسەکانی بایۆمۆلیکول، و وەک دەروازەیەک بۆ کیمیای ژیانی لە سیمیستەری ۲دا و لەوێ دووبارە دەستناکرێتەوە بە ووتنەوەیان، و تەکنیکی شیکاری لە ڕێگەی پەیوەندیی بەیر-لامبەرت (Beer–Lambert) دەناسێنرێت وەک بنەمایەک بۆ ڕێگە چەندایەتییەکان کە لە سیمیستەری ۳ەوە بەکاردەهێنرێن.
پڕۆگرامی پراکتیکی بە تەواوی کردارییە و جەخت لەسەر ئەو دەستکارییانە دەکاتەوە کە تەکنیکارێک ڕۆژانە ئەنجامیان دەدات: ڕەفتاری ئارام لە تاقیگەدا، پێوانەکردنی ورد، ئامادەکردنی گیراوەکان و ڕوونکردنەوەکان، تایترەیشن(Titration)ی ترش-تفت، کۆمپلێکسۆمەتری، نیشتن و ئۆکسان-داڕزاندن، ئامادەکردنی بەفەر و توانای بەفەر، شیکاری چۆنایەتیی کاتیۆنەکان و ئانیۆنەکان، و ڕەنگپێوی (Colorimetry) چەندایەتی. دەرچووان لەم یەکەی خوێندنەدا دەتوانن ڕیئەیجێنت بە وردی ئامادەبکەن، بە وردبینی دروست پێوانە بکەن، و تایتریشن بۆ خاڵی کۆتایی ئەنجام بدەن.

ئامێرەکان و تەکنیکەکانی تاقیگە · ۷ ECTS ·
ئەم وانەیە گرنگی بە ئامێرەکانی ناو تاقیگەیی پزیشکی دەدات کە هەر یەکێکیان بۆ چی ماباستێک بەکاردێت و چۆن بە شێوازێکی دروست بەکاربهێنرێن، چۆن کالیبرەیت (Calibrate) و چاکسازی بۆ دەکرێت، و تێکچوونە باوەکان چۆن دەردەکەون. ئامێرە گشتییەکانی تاقیگە، میکرۆسکۆپی ڕووناکی، ئامێرەکانی سوتاندن و ستێریلکردن، ئینکیوبەیتەرەکان و کابینەکانی سەلامەتیی بایۆلۆجی، سەنتەرفیوج، سپێکترۆفۆتۆمیتەر، شیکەرەوەی هیماتۆلۆجی، pH میتەر، و (Distillator)، و بنەماکانی کۆنترۆڵی جۆریی ئامێرەکان دەگرێتەوە.

 بەڕێوەبردن و سەلامەتیی تاقیگە · ٦ ECTS · 
یەم وانەیە تەنها بەشێوەی تیۆری دەخوێنرێت وە توانستە پراکتییەکان تەنها لە ڕێگەی چالاکی کورت لە ناو دانیشتنەکاندا و نمایشکردنی ڕاستەوخۆ لە ناو وانەکەدا پێشکەش دەکرێن لە بڕی شوێنێکی تاقیگەییی جیاواز. بابەتەکانی ئەم وانەیە ناوەڕۆکەکەی ئەخلاقیاتی پزیشکی لە تاقیگەدا دەگرێتەوە: سیستەمی بەڕێوەبردنی تاقیگە؛ ئاستەکانی سەلامەتیی بایۆلۆجی و هەڵسەنگاندنی مەترسیی بە بەڵگەدارکراو، مەترسییەکانی تاقیگە و وەڵامدانەوەی ڕووداوەکان؛ سەلامەتیی گشتیی تاقیگە و ڕێکارە کارپێکراوە ستانداردەکان (SOP)؛ بەڕێوەبردنی سامپڵە پزیشکییەکان، ناسینەوەی نەخۆش و مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش؛ ڕێکخستنی تاقیگە؛ سەلامەتیی نەخۆش؛ مامەڵەکردن لەگەڵ پاشماوەکان؛ و شیکاری ڕێکخراوی ڕووداوە ڕاستەقینەکانی تاقیگە بۆ بەدەستهێنانی کرداری ڕێگریکردن.

١.٤ وانە سەرەکییەکان — سیمیستەری ۲
فیسیۆلۆجیی پزیشکی · ۷ ECTS · 
لە کارکردن و کردارە بایۆلۆجییەکانی کۆئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە. بنەمای پێویست بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانکارییە نائاساییەکان و نەخۆشییەکان دابین دەکات کە لە ڕێگەیەوە هەموو ئەنجامێکی نائاسایی تاقیگە دواتر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. تیۆری پێکهاتەی خانا و ڕێکخستنی جەستە، گواستنەوەی پەردە، سیستەمی کۆئەندامی دەردانی ناوەکی (Endocrine)، فیزیۆلۆجیی زۆربوون، هەرس و گورچیلە، سیستەمەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن، هەناسەدان و دەمار، فیزیۆلۆجیی ماسولکە و پەیکەرەپەیکەر، و فیزیۆلۆجیی خوێن دەگرێتەوە. پڕۆگرامی پراکتیکی ڕێکخراوە تاوەکو هەر وانەیەکی پراکتیکی پشتیوانی لە وانە تیۆرییەکان بکات.

کیمیای زیندەیی  ۷ ECTS · 
ئەم وانەیە کیمیای سیستەمە زیندووەکان دەگرێتەوە وەک بنەمای تاقیکردنەوەی کیمیایی ژیانیی کلینیکی. تیۆری باسی کاربۆهیدراتەکان، ترشە ئامینەیییەکان و پرۆتینەکان، چەورییەکان، ترشە ئەتۆمییەکان، ئەنزیمەکان، ڤیتامینەکان و ئەنزیمەکان، میتابۆلیزمی کاربۆهیدرات، میتابۆلیزمی چەوری و پرۆتین، وزەی ژیانی و تێکەڵبوونی میتابۆلیکی، هۆرمۆنەکان وەک پەیامبەری کیمیایی، و کیمیای ترش-تفت و سیستەمەکانی بەفەری جەستە دەکات.
پڕۆگرامی پراکتیکی چۆنایەتی و کردارییە: تاقیکردنەوەکانی کاربۆهیدرات و شەکری کەمکەرەوە، جیاکردنەوەی مۆنۆساکاریدەکان و دیساکاریدەکان، دۆزینەوەی پرۆتین و پەرچکردنە تایبەتەکانی ترشە ئامینەیییەکان، کیمیای چەوری و کۆلیسترۆڵ، چالاکیی ئەنزیم، تایتریشنی بەفەر، و دەرهێنانی DNA دەکات.

میکڕۆبایۆلۆجیی پزیشکی · ٦ ECTS ·
بابەتەکانی ئەم وانەیە مایکرۆبایۆلۆجی گشتی لە هەفتەکانی سەرەتا و دوای سەرنج دەخاتە سەر لایەنی پزیشکی دەستنیشانکردنی تاقیگەیی بە تەواویی.
وانە تیۆریەکان وەک بنەماییەکی گشتی سەرنجدەخاتە سەر پێکهاتەی خانەی بەکتریایی، پۆلێنکردن و زاراوە میکڕۆبیەکان، و گەشە و خۆراکی زیندە بچوکەکان و میتابۆلیزم، هەروەها جێنەتیکی میکڕۆبی و بنەمای جێنەتیکی بەرگریی دژە میکڕۆبەکان، و ستێرایلکردن و پاکژکردنەوە لەگەڵ دەرمانەکانی دژەمیکڕۆب و بەرگری، هەروەها کارلێکی خانەخوێ-میکڕۆب و میکرۆب-فلۆڕای ئاسایی، گرنگەکانی بەکتریا لە باری پزیشکی، لەگەڵ کورتەیەک بۆ کەڕووزانی، ڤایرۆسزانی و پاراسایتۆلۆجی. پڕۆگرامی پراکتیکی کرداری/ئەزموونیانەیە کە دەستپێدەکات بە ئامادەکردنی ناوەندە خۆراکییەکان بۆ میکرۆبەکان و جیاکردنەوەیان، پاشان وەسفی کۆلۆنی و میکرۆسکۆپی، تاقیکردنەوەی هەستیاری دژەمیکڕۆب، ناسینەوەی کیمیای ژیانی و ژماردنی بەکتریایی، هەتا کۆتایی دێت بە مەشقکردنی خوێندنکاران لەسەر ڕێڕەوی تەواوی نموونە-بۆ-ناسینەوە.

١.٥ وانە سەرەکییەکان — سیمیستەری ٣
هیماتۆلۆجی · ٦ ECTS ·
ئەم وانەیە لە پێکهاتە و دروستبوونی خوێن و لێکۆڵینەوەی تاقیگەییی دەگرێتەوە. تیۆری لە دروستبوونی خوێن (Hematopoiesis) و بایۆلۆجیی ئاسایی خڕۆکە سورەکان، و خڕۆکە سپییەکان و پەڕەکانی خوێن، و نەخۆشیەکانی کەمخوێنیی — کەمخوێنیی ئاسن، مێگالۆبلاستیک، کەمخوێنی شیبوونەوەی خرۆکە سورەکانی خوێن، ئاپلاستیک — تاوەکو نەخۆشییەکانی هیمۆگلۆبین، زیادبوونی خڕۆکە سورەکان، شێرپەنجەکانی خوێن و ڕژێنە لیمفاوییەکان لەگەڵ پێشەکییەک بۆ دیاریکردنی جۆری بەرگری (Immunophenotyping) بە سەیرکەری شلە (Flow Cytometry)،فاکتەرەکانی مەیین و وەستانی خوێن، کەمیی ئەنزیمی G6PD و نەخۆشییەکانی زیادبوونی مۆخ (Myeloproliferative Neoplasms). مامەڵەکردنی لەگەڵ تالاسیمیا.
وانە پراکتیکی کردارییەکان: مامەڵەکردن لەگەڵ نموونە و کۆکردنەوەی خوێن، قەبارەی خانا پەستێنراوەکان (PCV)، خەمڵاندنی هیمۆگلۆبین، ڕێژەی نیشتنی خانا سورەکان (ESR)، ژماردنی مانوەڵی و ئۆتۆماتیکی خاناكانی خوێن، ئامادەکردن و ژماردنی پەڕەکانی خوێن، دیاریکردنی جۆری خوێن، کاتی خوێنەبەربوون و بەمەیین، کاتی پرۆثرۆمبین و INR، دای-دایمەر (D-dimer)، و لێکدانەوەی شیکاریی تەواوی خوێن (CBC).

کیمیای کلینیکی · ٦ ECTS · 
شیکاری شلەی جەستە و لێکدانەوەی پانێڵە تاقیگەییەکان دەخاتەروو. لە وانە تیۆریەکاندا پرۆسەی ئەنجامدانی تێستەکان و کوالێتی کۆنترۆڵ بۆ نەخۆشییە تایبەتەکان (شەکرە، گورچیلە/میزوکۆم، جگەر، چەوری/دڵ، ئەنزایم، ئەلیکترۆلیت، دەردانی ناوەکی، ئێسک/کالسیۆم، پرۆتین/وەرەم و گرێ، POCT). وانە پڕکتیەکانیش وێنەی تیۆرەکە دەداتەوە: هەڵسەنگاندن و کالیبرەیشنی ئامێرەکان، پاشان پانێڵەکان یەک بە دوای یەکەوە، کۆتایی بە تێستی پیسایەکان وەک POCT ،(FOB) دێت.

بەرگریزانیی کلینیکی و سیرۆلۆجی · ۷ ECTS · 
ڕێزبەندی تیۆری وا دیزاین کراوە کە پێکهاتەی ئەنتیجێن و ئەنتیبەدی، مێسۆدەکانی سیرۆلۆجی و لێکدانەوە و کوالێتی کۆنترۆڵی ئەنجامە سیرۆلۆجییەکان، و ئەندامەکان و خانەکانی سیستەمی بەرگری، MHC و سیستمی پرۆتینی تەواوکاری (Complement)، و سایتۆکاینەکان و کەمی بەرگری، هەستیاریی زۆر، و نەخۆشییەکانی خۆبەرگری، کوتان دەگرێتەوە. تێستە پڕاکتیکیەکانیش بە هاوشان لەگەڵ وانە تیۆریاکاندا ئامادەکراون.

کەڕووزانی و ڤایرۆسزانیی · ٦ ECTS ·
ئەم یەکەی خوێندنە بۆ ساڵی ۲۰۲٦–۲۰۲۷ دروستکرا بە گواستنەوەی ڤایرۆسزانی لە سیمیستەری ٤ەوە و تێکەڵکردنی لەگەڵ کەڕووزانیی.
ناوەڕۆکی کەڕووزانی سەرنجدەخاتە سەر نەخۆشیە کەڕووویە باوەکان لە عێراقدا. وەک کاندیدیاسس (Candidiasis)، کەڕووە سەرەتایی و کەڕووی پێست (Tinea capitis)، ئەسپەرجیلۆسس (Aspergillosis)، میوکۆرمایکۆسس (Mucormycosis) و هەوکردنی درێژخایەنی لووت و سییەکان، وە هۆشییاری دەربارەی کەڕووی هێستۆپلازما (Histoplasma)، بڵاستۆمایسس (Blastomyces) و کۆکسیدیۆیدس (Coccidioides) کە لە ناوچەکانی عێراقدا دەرناکەون، سنووردارن بۆ ئەمریکا، و پێویستیان بە ئاستی پاراستنی BSL-3 هەیە.
لە ڤایرۆسزانی پێکهاتەی ڤایرۆس، پۆلێنکردن، و توشبوونی نەخۆشیی ڤایرۆسی و دەستنیشانکردنی تاقیگەیی، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی، HIV و خانەخوێی بێهێزبوو، و ڤایرۆسەکانی هەناسەدان، هێرپس و شێرپەنجەیییەکان دەگرێتەوە، و بە کوتان و چارەسەری دژەڤایرۆس کۆتایی دێت. پڕۆگرامی پراکتیکی کردارییە لە چاندنی کەڕوو و دەستنیشانکردنی ڕاستەوخۆ، ناسینەوەی کەڕووی پێست و کاندیدا، دۆزینەوەی ئەنتیجێن، تاقیکردنەوەی خێرای ڤایرۆس لەرێگەیی مێسۆدی کرۆماتۆگرافیک ئەسێیەوە دەبێت.

١.٦ کۆرسە سەرەکییەکان — سیمیستەری ٤
پاڕاسایتۆلۆجی پزیشکی · ٦ ECTS · 
سەرنج دەخاتە سەر ناسینەوە و دەستنیشانکردنی  پاراسایتە پزیشکییە گرنگەکان. زاراوەسازیی پاراسایتۆلۆجی و خولی ژیان، جۆرە جیاوازەکانی پاڕاسایت. پڕۆگرامی پراکتیکی جەختی لەسەر دەستنیشانکردنی ڕاستەوخۆی مایکرۆسکۆپی لە سامپڵاکانی پیز و پیاسیی و خوێن و ناسینەوەی پاراسایتە دەرەکییەکان و هەڵگرەکان.

تەکنەلۆجیای شانەیی (Histotechnology)  ٦ ECTS  
ئامادەکردنی شانە بۆ پشکنینی میکرۆسکۆپی و ناسینەوەی پێکهاتەی ئاسایی شانە. تیۆری بەشێکی شانەزانی بە بەشێکی پرۆسەکردنەوە هەفتە بە هەفتە دەبەستێتەوە: پڕۆگرامی پراکتیکی لە سەرانسەری ڕێڕەوی پرۆسەکردندا کردارییە — پشکنینی سەرەتایی (Grossing)، جێگیرکردن، وشککردنەوە، ڕوونکردنەوە، جێگیرکردن لە مۆمدا، بڕین بە مایکرۆتۆم و ڕەنگکردنی H&E — و چاسپاندن لەسەر سلاید بۆ ناسینەوەی شانە. باکارهێنانی ئامێری مایکرۆتۆم بە وردی.

دەستنیشانکردنی گەردی و جێنەتیکی خانەیی (Molecular Diagnostics and Cytogenetics)  ٦ ECTS 
ئەم وانەیە لە پێنج بلۆکدا دروستکراوە. بلۆکی A بنەماکانی جێنەتیک هەڵدەگرێت — پێکهاتەی کرۆمۆسۆم و دابەشبوونی خانە، شێوازەکانی بۆماوەیی، و نائاساییەکانی کرۆمۆسۆم بە ڕاپۆرتکردنی شێوەی کرۆمۆسۆمی لە ISCNدا. بلۆکی B ترشە گەردیەکان لە تاقیگەی پزیشکی و بنەمای گەردیی نەخۆشی دەگرێتەوە. بلۆکی C تەکنیکی سەرەکی فێردەکات: بنەماکانی PCR, FISH, aCGH و دیزاینکردنی پڕایمەر، جێڵ ئلکترۆفۆرێسس و شیکاریی ئەنجام، جۆرەکانی PCR، و پیسبوون و کوالێتی کۆنترۆڵ. بلۆکی D — دۆزینەوەی گەردیی نەخۆشییە گواستراوەکان و جێنەکانی بەرگری، تالاسیمیا و پشکنینی هەڵگر، شێرپەنجەی گەردی و تێستی بۆماوەیی. بلۆکی E تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکان لە ئاستی هۆشیاری و ڕەوانەکردندا، و ڕاپۆرتکردن و ئەخلاقیات دەگرێتەوە. 

بەکتریایۆلۆجی  ٦ ECTS  
لە بابەتە تیۆریەکاندا سەرنج دەخرێتە سەر پۆلێنکردن و چاندنی بەکتریا بۆ دەستنیشانکردن؛ دروستبوونی نەخۆشیی بەکتریایی و کارلێکی خانەخوێ-نەخۆشخەر؛ پاشان جۆرەکانی بەکتریا وەک بەکتریای ستەفیلۆکۆک، ستریپتۆکۆک و ئینتیرۆکۆک، پێکهێنەرانی سپۆر و بێئۆکسجینەکان، ئینتیرۆباکتیریاسیا شیبووەکانی لاکتۆز و نەشیبووەکانی لاکتۆز، گرام-نێگەتیڤە نەشیبووەکان و سەختەکان، مایکۆباکتیریا و بەکتریای نەخۆشی سیل،بەرگریی دژەمیکڕۆبەکان و تاقیکردنەوەی هەستیاری. پڕۆگرامی پراکتیکی لە سەرانسەردا کردارییە و دوا بەدوای تیۆریدا دەڕوات، و بە دانیشتنێکی تەواوی تاقیکردنەوەی هەستیاری و دانیشتنێکی ڕێڕەوی کاری جۆری نموونە کۆتایی دێت

ئامانجە پەروەردەیییەکانی پرۆگرامی (PEOs)

ئامانجە پەروەردەیییەکانی پرۆگرامی خوێندن وەسفی ئەوە دەکەن کە دەرچووانمان دوای ئەم پرۆگرامە دوو تا چوار ساڵ دوای دەرچوونیان، و دوای ئەوەی ئەزموونی کاریان کۆکردەوە پشاندەدات. ئەم ئامانجانە لە ساڵی ٢٠٢٦دا هاوشانی پێداچوونەوەی پڕۆگرامی خوێندن دەستکاری کراوون بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی مەودای کاری تەکنیککار، چاوەڕوانییەکانی کوالیتی و سەلامەتیی بایۆلۆجی لە تاقیکگەکانی ناوچەکە، و ئەو بارگرانییەی نەخۆشییەکان کە دەرچووان لە واقیعدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە،بن.


ئامانجە پەروەردەییەکانكۆد
بە توانایی و سەربەخۆییەوە وەک تەکنیککاری تاقیگەی پزیشکی لەسەرجەم بەشە شیکارییە باوەکاندا ڕاهێنان بکەن — کە بریتین لە بەشەکانی خوێنناسی، کیمیای کلینیکی، مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی و باکتریۆلۆجی ، کەڕووناسی و ڤایرۆسناسی، بەرگریزانی و سیرۆلۆجی، پاراسایتۆلۆجی، هێستۆتەکنۆلۆجی و دەستنیشانکردنی گەردیلەیی — لە تاقیگە شیکارییە گشتی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا.PEO1
بەبەردەوامی لەپێناو بەدەستهێنانی پێوەرە دانپێدانراوەکانی کوالیتی و سەلامەتیی بیۆلۆجیدا کاربکەن، بەشداربن لە کۆنترۆڵی کوالیتی، بەڵگەدارکردن (دۆکیۆمێنتاری)، هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان و ئامادەیی بۆ بەدەستهێنانی باوەڕپێکراوی (ئەکرێدیتەیشن) لەو تاقیگەیانەی کاریان تێدا دەکەن.PEO2
بە شێوەیەکی کاریگەر لەناو تیمی چاودێریی تەندروستیدا کاربکەن، ئەنجامی تاقیکگەکان، سنووردارێتییەکانیان و بەپەلەکان بە دروستی بگەیەننە هاوبەشە کلینیکییەکانیان، و لە بەشی وەرگرتنی نموونەدا پەیوەندیی گونجاو و سەلامەت لەگەڵ نەخۆشەکاندا دروستبکەن.PEO3
بەرپرسیارێتیی پیشەیی و ئەخلاقی نیشان بدەن، لەوانەش پاراستنی نهێنیی نەخۆش، ڕاپۆرتدانی دەستپاکانە، ڕێزگرتن لە پێداویستییە ئەخلاقییەکانی شیکاریە بۆماوەییەکان و نەخۆشییە گوازراوەکان، و تێگەیشتنی ڕوون بۆ سنووری مەودای کارەکانیان.PEO4
بەبەردەوامی گەشە بە توانای پیشەییی خۆیان بدەن - خۆگونجاندنیان لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکان، و ئامێر و تەکنەلۆجیا نوێیەکان بەکاربهێنن بەپێی ئەوەی تاقیگەکانی ناوچەکە بەردەستی دەکەن، و لەو شوێنانەی هەڵیدەبژێرن، بەرەو خوێندنی باڵاتر، ڕۆڵی پسپۆڕانە، بەرپرسیارێتیی سەرپەرشتیکردن، یان دامەزراندن و بەڕێوەبردنی تاقیگەیەکی مۆڵەتپێدراو هەنگاو بنێن.PEO5
وەک کادرێکی شیکاری تاقیگەیی شارەزا وەڵامدانەوەیان هەبێت بۆ بارودۆخە لەپێشینەکانی بارگرانیی نەخۆشییە هەرێمییەکان، لەوانەش نەخۆشیی شۆکە (سیل)، گرانەتا، ثالاسیمیا و  پشکنینی داواکراوی پێش هاوسەرگیری، هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر، و ئەو نەخۆشییە کەروویی و پاراسایتییانەی لە عێراقدا بڵاون.PEO6


دەرئەنجامەکانی فێربوونی پڕۆگرامەکەمان (PLOs)

دەرئەنجامەکانی فێربوونی پرۆگرامەکەمان وەسفی ئەوە دەکەن کە دەرچوویەک لەو ڕۆژەی خوێندن تەواو دەکات دەتوانێت چی بکات. ئەم دەستکەوتانە لە ساڵی ٢٠٢٦دا دووبارە نووسرانەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پڕۆگرامی خوێندنی دەستکاریکراودا بگونجێن و توانست (شیاوی) لە ئاستی دبلۆمی تەکنیکیی دوو ساڵەدا دەرببڕن. ئەم دەستکەوتانە هاوتەریب کراون لەگەڵ بوارەکانی توانسی ئاستی سەرەتایی کە لە سەرانسەری جیهاندا بۆ تەکنیککارانی تاقیکگەی پزیشکی دانپێدانراون — قۆناغەکانی پێش شیکاری، شیکاری، و دوای شیکاری لە تەواوی پرۆسەی پشکنیندا، بەڕێوەبردنی کوالێتی، سەلامەتیی تەندروستی، پەیوەندیکردن، و ڕەفتاری پیشەیی — هەروەها لەگەڵ پێداویستییەکانی ISO 15189 بۆ شیاویی کارمەندان لە تاقیگە پزیشکییەکاندا.

دەرئەنجامەکانی فێربوونکۆد
ئەنجامدانی ڕێکارە شیکارییە باوەکانی تاقیگەیەکی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان لەسەرجەم بەشەکانی خوێنناسی، کیمیای کلینیکی، مایکرۆبایۆلۆجی و بەکتریۆلۆجی، کەڕوناسی و ڤایرۆسناسی، بەرگریزانی و سیرۆلۆجی، پاراسایتۆلۆجی، هێستۆتەکنۆلۆجی و دەستنیشانکردنی گەردیلەیی، بەبەکارهێنانی ئامێر و ڕیئەیجەنتەکانی (ماددە کیمیاییەکان) تاقیگەیەکی ستاندارد لە ناوچەکەدا.PLO1
بەڕێوەبردنی دروستی قۆناغی پێش-شیکاری: دەستنیشانکردنی نەخۆش، کۆکردنەوە یان وەرگرتنی نموونە، جێبەجێکردنی پێوەرەکانی وەرگرتن و ڕەتکردنەوە، و گواستنەوە، هەڵگرتن و بەڵگەدارکردنی نموونەکان بە شێوازێک کە دروستیی شیکارییان پارێزراو بێت.PLO2
جێبەجێکردنی کۆنترۆڵی کوالیتی و دڵنیایی کوالیتی بۆ پشکنین و بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا پشکنینەکە دروستە یان نا، و دیاریکردنی ئەوەی ئایا ئەنجامێکە دەکرێت دەربچێت، یان دووبارە بکرێتەوە.PLO3
ڕاڤەکردنی ئەنجامەکانی تاقیکگە لە بەرامبەر مەودای ستاندارد، و ناسینەوەی ئەو ئەنجامانەی کە پێویستیان بە دووبارەکردنەوەی پشکنین، پشکنینی پشتڕاستکەرەوە، ئاگادارکردنەوەی بەپەلە، یان گەیاندن بە پزیشکی کلینیکی هەیە.PLO4
کارپێکردن، کاڵیبرەیشن و ڕاگرتنی ئامێرە ستانداردەکانی تاقیگەی پزیشکیی ناخۆشیەکان، و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی هۆکارە باوەکانی لەکارکەوتنی ئامێرەکان.PLO5
جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتیی تەندروستی، ئاسایشی بیۆلۆجی و بەڕێوەبردنی پاشماوە-تەندروستیەکان، لەوانەش دیاریکردنی ئاستی سەلامەتیی، هەڵسەنگاندن و بەڵگەدارکراودنی مەترسییەکان، مامەڵەی ڕاست لەگەڵ زیندەوەرە سەرەتاییە مەترسیدارەکان، و وەڵامدانەوەی ڕاست بۆ ڕووداو و بەرکەوتنەکانی تاقیگە.PLO6
گەیاندنی دروستی زانیارییەکانی تاقیگە — ئامادەکردنی ڕاپۆرت و تۆماری نووسراوی ڕوون، و گەیاندنی دەستبەجێی دۆزراوەکان، سنووردارییەکان و بەپەلەکان بە هاوبەشە کلینیکییەکان و بە شێوازێکی گونجاو بە نەخۆشەکان.PLO7
ڕاهێنانی ئەخلاقی و پیشەیی: پاراستنی نهێنی، ڕێزگرتن لە کەرامەتی نەخۆش، و ڕاپۆرتدانی دەستپاکانە، و ڕەچاوکردنی پێداویستییە ئەخلاقییەکانی لەسەر پشکنینە بۆماوەییەکان و نەخۆشییە گوازراوەکان، و کارکردن لەناو مەودای دیاریکراوی ڕۆڵی تەکنیککاردا.PLO8
ناسینەوەی ئەو تەکنەلۆجیا پێشکەوتووانەی دەستنیشانکردنی نەخۆشی کە لە دەرەوەی مەودای دبلۆمەکاندان — وەک زنجیرەی نەوەی داهاتوو (NGS)، Real-time PCR، فڵۆو سایتۆمیتری، FISH، ئیمۆنۆهستۆکێمیستری و پلاتفۆرمە ئۆتۆماتیکییەکان — بەها و بەشداریی هەر یەکێکیان وەسف بکات، و بە شێوەیەکی گونجاو نموونەکان ئاڕاستە یان ڕەوانە بكات.PLO9